نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.
سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیاند بۆ بە توندی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵات ناوبرد.
لۆرد ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی‌ بێ تاوان له‌ هێرشه‌كەدا دەربڕی. پاڵپشتی بەریتانیاشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپاتکردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *