
له به‌شی سێزده‌یه‌می كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی قۆناغی سێیه‌می شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات و له‌وێدا ئاماژه به په‌یامێكی سه‌دام حوسێن ده‌كات كه بۆی ناردووه.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه ئێران راسته‌وخۆ هاتووه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه، سه‌دام، مانع عه‌بد ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری موخابه‌راتی نارده كوردستان و ئاماده‌یی خۆی پێشان دا بۆ یارمه‌تیدانی پارتی له دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران، منیش داوام لێ كرد ژماره‌یه‌ك تۆپی 130 ملیمی و كاتیۆشای 107 و 122 ملیم به میلاكات و ستافه‌كه‌یانه‌وه بنێرن بۆمان، چونكه كاتی راهێنانمان نییه، دواتر وه‌ڵامیان ناردووه كه ئاماده‌ین یارمه‌تیتان بده‌ین و هه‌ولێر رزگار بكه‌ین، ئه‌وه‌ی راستی بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه جدی بن له كاره‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخ و دوا پێشهاته‌كان و داواكه‌ی حكوومه‌تی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیمان به‌ڕێوه برد و به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك داواكه‌مان په‌سند كرد”.
دوای ئه‌و داواكارییه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر هه‌موو پلانه‌كانماندا هات
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، “دوای ئه‌و داواكارییه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر هه‌موو پلانه‌كانماندا هات، هه‌موو فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باڵه‌كم كۆ كردنه‌وه و پێم راگه‌یاندن، هێڵی به‌رگریی خۆتان بپارێزن، پلانه‌كه‌مان گۆڕی و له‌و میحوه‌ره هیچ هێرشێك ناكه‌ین و له میحوه‌رێكی تره‌وه هێرش ده‌كه‌ین، به‌ڵام نابێت رێ بدرێ یه‌كێتی و ئێران بستێك پێشڕه‌وی بكه‌ن، هه‌موو فه‌رمانده‌كان به‌ڵێنیان دا، زۆر روون بوو له ئه‌گه‌ری رزگاری هه‌ولێر، به‌رگریی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانی دوژمنایه‌تییه زۆر ئاسانتر ده‌بێت، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی باڵه‌ك، گه‌ڕامه‌وه مه‌سیف و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌ربازیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ری هه‌ولێر- شه‌قڵاوه، باس له پلانه‌كه كرا و بارودۆخه‌كه‌یان بۆ روون كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ رزگاركردنی هه‌ولێر ئاماده بكه‌ن، هه‌واڵه‌كه وه‌ك موژده‌یه‌كی گه‌وره بوو خۆشحاڵییه‌كی زۆر هه‌موویانی گرته‌وه.
سه‌رۆك له كۆتادا گوتوویه‌تی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوئاهه‌نگییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ لقی دوو و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان كرا بۆ كاتی پێویست.