نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەمەد حاجی مەحمود: لە 31ئاب یەکێتیی له گەڵ ئێران ڕێکەوتبوون حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەناو بەرن

محەمەد حاجی مەحمود: لە 31ئاب یەکێتیی له گەڵ ئێران ڕێکەوتبوون حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەناو بەرن

سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، جەخت لەوە دەكاتەوە كە 31ی ئابی ١٩٩٦، كاردانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بەرامبەر بە ڕێككەوتنێكی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سوپای پاسداران.

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان لە پێگەی خۆی لە لاپەڕە (30 – 31)ی بەرگی پێنجەمی كتێبی (ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەك) كە تایبەتە بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەكانی خۆی لە ساڵانی نێوان 1997 تا 2004، بە كورتی ئاماژەی بە ڕووداوەكانی 31ی ئاب داوە و ئاشكرای كردووە، رێككەوتنێك لەنێوان یەكێتی و سوپای پاسداران كرابوو بۆ لێدانی بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و لێدانی پارتی لە حاجی ئۆمەران و سیدەكان.

بەڵام وەك كاكە حەمە نووسیویەتی: ”ئەو ڕێككەوتنە سیاسی نەبوو، سەربازی بوو لەنێوان سوپای پاسداران و یەكێتی، لە بەرامبەر لێدانی حزبی دیموكرات لە كۆیە، سوپای پاسداران لە حاجی ئۆمەران و چۆمان و سیدەكان و كێلەشین هاوكاریی یەكێتی بكات بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەدا لە بەرژەوەندیی یەكێتی و واشیان كرد و زەرەر و زیانێكی گەورە بەر پارتی كەوت.“

هاوكات ئاشكرای دەكات كە ”پارتی لە كاردانەوەی ئەوە، 31ی ئابی كرد و لەگەڵ عێراق ڕێك كەوت و یەكێتیی شكاند.“

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *