نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی کارەبا.. هاوبەشان زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار قەرزارن

وەزارەتی کارەبا.. هاوبەشان زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار قەرزارن

وەزارەتی کارەبا دەڵێ، تاکو ساڵی داهاتوو بەرهەمی کارەبامان دەگاتە 4500 مێگاوات کارەبا و ژێرخانی بەرهەم هێنانی، 6700 مێگاوات کارەبامان هەیە، هاوبەشانمان زیاتر لە ترلیۆنێک دینار قەرزارن.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند:” هیچ بڕیارێکان نەداوە لەسەر بڕینی کارەبایی ئەو هاوبەشانەی پارەیەکی زۆر کارەبا قەرزارن، بەڵام یاسا هەیە هەرهاوبەشێکی کارەبا لە سێ پسوڵە بۆی دەچێ پارەی نەدا ئەوە فەرمانگەی کارەبایی ئەو شوێنە بەپێ یاسا دەتوانێت کارەباکە ببڕێت، بەڵام ئێمە کارئاسانییمان کردووە بۆ قەرزارانی کارەبا بە قیست پارە بدەنەوە”.

ئومێد کەمال دەڵێ:” سەرو یەک ترلیۆن دینار هاوبەشانی کارەبا پارەیان لاییە، بەراورد بەو قەرزەی پارەی کارەبامان لای هاووڵاتییانە پێدانی پارە باش نییە”.

دەڵێ:” ئێستە 3500 میگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین ڕۆژانە، لە کۆتایی ئەمساڵدا ، 500 مێگاوات کارەبا نوێ دێتە ناو تۆڕی نیشتیمانی کارەبا، لە ساڵی داهاتووش 500 مێگاوات کارەبا”.

ئاماژەی بەوەکرد:” ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا، 6700 مێگاوات کارەبا هەمانە و بەردەوام دەبین لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا”.

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *