مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و دۆست و ئاشنایانی دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەرم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت”.