نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی وەزیران..گفتوگۆ لەسەر مووچەی پلە باڵاکان دەکات

ئەنجوومەنی وەزیران..گفتوگۆ لەسەر مووچەی پلە باڵاکان دەکات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێك دەخرێنە گفتوگۆ كە خانەنشینی پلە باڵاكان تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی ئاب، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام بدات.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەو بابەتانەی تاوتوێ دەكرێن، بریتین لە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی 23ی تەمموزی 2022، كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، خستنەڕووی پوختەی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ئەرمینیا، خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی سەربازیی هەرێم بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، خستنەڕووی پوختەیەك لەبارەی داوا ناڕەواكانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لە بەرانبەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان و ڕێكارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە.

هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ بۆ خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی دۆخی خزمەتگوزاری دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتییان، خستنەڕووی چەند پێشنیارێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی بابەتی خانەنشینی پلە تایبەت و پلە باڵاكان لە یاسای چاكسازی دەبێت.

بەپەلە

ئەنجوومەنی وەزیران: ئەرکی دەستووریی حکوومەتی فیدڕاڵییە کە تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو و تەواوی مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *