نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی مەسرور بارزانی، بەبۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پەیامی مەسرور بارزانی، بەبۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆژی لە دایکبوونی سەرۆک بازرانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پارتی وەک هەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری و داكۆكيکردنە لە شکۆی کوردستان.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە: “لە قۆناخە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشانی پارتیدا، سەرەڕای هەموو هەڕەشە و پیلانی دوژمنان و ناحەزان و رۆژانی سەختی بەرگریدا، پارتی تەنانەت بۆ یەک ساتیش، سازشی لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان نەکردووە و نایکات”.

سەرۆکی حکومەت، راشیگەیاندووە: “شانازییەکی دیکەی مێژووی پڕ شکۆی پارتی وەک حزبێکی کوردستانی، ئەوەیە کە بەردەوام بەرگری لە مافەکانی مروڤ و مافەکانی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە جیاوازەکانی کوردستان دەکات و هەمیشە، پارێزەری مافی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی کوردستانە. لەم پێناوەشدا، پارتی بەردەوام کار دەکات لە پێناو برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی لێبوردەیی لە کوردستان”.                           

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:.

بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لە دایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگر و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. هیوادارم وەک هەمیشە، پارتی بەردەوام لە پێشکەوتن و پێشەنگایەتیدا بێت. 

حەفتا و شەش ساڵە پارتی، وەک حیزب و بزووتنەوەیەکی جەماوەری و کوردستانی، بێ پسانەوە و دابڕان، ڕابەرایەتی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان دەکات و تا ئێستاش بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.

 لە قۆناخە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشانی پارتیدا، سەڕەڕای هەموو هەڕەشە و پیلانی دوژمنان و ناحەزان و ڕۆژانی سەختی بەرگریدا، پارتی تەنانەت بۆ یەک ساتیش، سازشی لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان نەکردووە و نایکات و هەر کاتێکیش هەڕەشەیەک بۆ سەر کوردستان هەبێت، پارتی وەک هەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری و داكۆكيکردنە لە شکۆی کوردستان. بۆیە ئەندامانی پارتی، شانازی دەکەن و سەربەرزن، کە خاوەنی حزبێکی نیشتمانیی و ڕێبەر و سەرۆکێکن کە هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەیە لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ بەڕەڤانیکردن و بەرزڕاگرتنی شکۆی خەڵکی کورستان.

شانازییەکی دیکەی مێژووی پڕ شکۆی پارتی وەک حزبێکی کوردستانی، ئەوەیە کە بەردەوام بەرگری لە مافەکانی مروڤ و مافەکانی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە جیاوازەکانی کوردستان دەکات و هەمیشە، پارێزەری مافی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی کوردستانە. لەم پێناوەشدا، پارتی بەردەوام کار دەکات لە پێناو برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی لێبوردەیی لە کوردستان.                           

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، سڵاو لە دامەزرێنەری پارتی و ڕێبەری نیشتمانیمان مستەفا بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

شازدەی ئابی 

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *