بەپەلە: كۆمەڵ دەبێتە دووبەشەوە لەسەر كردنەوەی مەكتەبی عەسكەری
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له ساڵی 2003 مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری دامه‌زراند كه درێژكراوه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به بوو له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وكاته به‌هۆی گوشاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر عه‌لی باپیر سه‌رۆكی ئێسته‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ساڵی 2006، به بڕیار مه‌كته‌به‌كه‌یان داخست.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی باڵای ناو كۆمه‌ڵ، له‌ناو كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه و كار له‌سه‌ر پێكهێنانه‌وه‌ی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵ به عه‌لی باپیریشه‌وه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وكاته و ئێسته كه بووه به كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، جگه له كاركردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك، هاوكات خاوه‌نی هێزی زۆر و چه‌كدار بوون كه به‌رده‌وام مه‌ترسییان دروست ده‌كرد، به‌تایبه‌ت له‌و سنوورانه‌ی كه كاركردن بۆیان كراوه بووه.
فارووق عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان،دەڵێ:”ئێسته سه‌رده‌می خه‌باتی مه‌ده‌نییه و كۆمه‌ڵ ئێسته بیر له دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به ناكاته‌وه، ئه‌وه بۆ قۆناغێك بوو كه ئێسته به‌سه‌ر چووه.