نوێترین هەواڵ
سەرەتا / ڕاپۆرت / بەفەرمانی مەسرور بارزانی:سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا

بەفەرمانی مەسرور بارزانی:سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا

لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ئەنجوومەنی گشتی راژە دامەزرێندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/7/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی راژە دامەزرێندرا”.

ئەوەش خراوەتە روو: “لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکوومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچوونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دام و دەزگاکانی حکوومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر، بڕیاری دامەزراندنی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دراوە”.

هەروەها جەختیشکراوەتەوە کە لەپێناو کاراکردنی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە، بە فەرمانی سووەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا.

بەپەلە

چاودێرانی سیاسی: سەركردەی بەهێز حكومەتی بەهێز دروست دەكات

چاودێرانی سیاسی: سەركردەی بەهێز حكومەتی بەهێز دروست دەكات كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *