![](http://www.chrka.net/ku/wp-content/uploads/2022/07/FB_IMG_1657124325651-1024x682.jpg)
لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ئەنجوومەنی گشتی راژە دامەزرێندرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/7/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی راژە دامەزرێندرا”.
ئەوەش خراوەتە روو: “لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکوومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچوونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دام و دەزگاکانی حکوومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر، بڕیاری دامەزراندنی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دراوە”.
هەروەها جەختیشکراوەتەوە کە لەپێناو کاراکردنی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە، بە فەرمانی سووەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا.