نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ سەرجەم شۆفێران؛ ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێرەوە

بۆ سەرجەم شۆفێران؛ ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێرەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکاتەوە، کە لەم چەند رۆژەدا چەند یاسایەک لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزای یاسایی دەدەرێت.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یاسایانە لەسەر رێگای ١٢٠ مەتری پەیڕەو دەکرێن و تیایدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەک هاتوچۆی ماتۆرسکیل لەسەر شەقامەکە قەدەغە دەکرێت.

دەقی یاساکان:

١.لەکاتی سەرکەوتن لە دەروازەکانی شەقامی خێرا دەبێت شوفێران لەسایدی تاودان بمێننەوە و خێراییەکانیان زیادبکەن، تاکو دەگاتە خێرایی شەقامەکە، ئینجا بێنە ڕێڕەوی خێرا و لەسەر شۆفێرانی سەر ڕێگای خێرا ئەرکە ئاسانکاری بۆ شۆفێران بکەن بۆ هاتنە ناو شەقام و پێشینە بۆکەس نییە لەوحاڵەتە.

٢.دەبێت شۆفێران ڕێڕەوی ئەوپەڕی چەپ تەنها بۆتێپەڕاندن بەکاربێنن و نابێت بە بەردەوامی لەسەری بڕۆن.

٣.مانۆری تێپەڕاندن دەبێت بەتەنها لەلای چەپ ئەنجامبدەن لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە، بەهیچ شێوەیەک لولخواردن وهەوڵی تێپەڕاندن لەلای ڕاست ڕێگاپێدراو نییە.

٤.دەبێت بەبەردەوام ماوەیەکی بێوەیی جێبهێلرێت لەنێوان ئۆتۆمبێلەکان کە ئەگەر ڕۆیشتنەکە بە ئەوپەڕی خێرایی ڕێگاپێدراو بێت، لەوحاڵەتەدا ماوەکە کەمتر نەبێت لە ١٠٠ مەتر یان سێ چرکە.

٥.دەبێت بارهەڵگرەکان لە ڕێڕەوی ئەوپەڕی ڕاست بڕۆن و بەخێراییەک کە ئەوپەڕی ٨٠ کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا.

٦.ماتۆرسکیلی سێتایە و پایسکل و مۆپید قەدەغەیە شەقامی خێرا بەکاربێنن لەژێر هەر بیانویەک بێت.

٧.بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی لەکاتی لێخوڕین لە شەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تری ئاسایی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٨.پەڕینەوە و ڕۆیشتنی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٩.هەموو وەستان و بەیەکتر گەیشتن و چاوەڕێکردنێک بۆ ئۆتۆمبێلەکان قەدەغەیە، تەنها لە حاڵەتی وەستانی لەناکاو نەبێت، کە ئەویش دەبێت بەپێی بنەماکانی هاتوچۆ بێت و لەلای ڕاستی شەقام بێت و فسفۆری ئاگادارکردنەوە دابنرێت لەدوای ئۆتۆمبێلە وەستاوەکە.

١٠.دەبێت ئەو بارهەڵگرانەی شەقامی خێرا یان هەر شەقامێکی تر بەکاردێنن، بە باشی بارەکانیان ببەستنەوە و ڕەچاوی بەرزی و بەرینی بارەکان بکەن کە لە سنوری یاسایی بێت.

١١.هەمو کڕین و فرۆشتنێک لەسەر شەقامی خێرا قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.

١٢.لە کاتی دەرچوون لە شەقامی خێرا دەبێت بەر لە یەک کیلۆمەتر ئامادەکاری بکرێت بەگرتنی لای ڕاستی ڕێگاکە و ڕۆیشتن بەهەمان خێرایی تاکو دەگەنە مەودایەکی زۆر نزیک لە دەرچەکە ئینجا لەناو ڕێڕەوی دەرچە؛ خێراییەکان کەم بکەنەوە و لە شەقامەکە دەربچن بەبێ ئەوەی دەرچوونەکەیان کاربکاتە سەر شۆفێرانی تر و ناچاریان بکات کەوا ڕێڕەویان بگۆڕن، یان خێراییان کەم بکەنەوە.

١٣.بە هەموو شێوەیەک پێشبڕکێکردن و نمایشکردن و سەرکێشیکردن قەدەغەیە.

١٤.نابێت گۆڕینی ڕێڕەو لەوپەڕی چەپ بۆ ئەوپەڕی ڕاست بەیەکجار بکرێت و بە پێچەوانەوەش، بەڵکو دەبێت ڕێڕەو بەرەبەرە بەپێی ڕەخسانی هەلی گونجاو بگۆڕدرێت.

١٥.بە هەمو شێوەیەک بەکارهێنانی (ڕەماش) بۆ ناچارکردنی شوفێرانی تر بۆڕێگاکردنەوە قەدەغەیە .

١٦.بە هەموو شێوەیەک لە کاتی هەڵەکردنی ڕێگا یان بەهەر هۆکارێکی تربێت قەدەغەیە بەرەو دواوە بەگێڕی بەگ بگەڕێنەوە، بۆ تووشنەبوون بەڕێگا هەڵەکردن دەبێت هێماکانی ڕێگانیشاندان بخوێننەوە کە بەدرێژایی ڕێگاکان دانراون.

١٧.ڕۆیشتنی ئامێرەکانی کشتوکاڵی و بیناسازی وەک تراکتۆر و دەڕاسە و شۆفڵ و گرێدەر و حادیلە و هەر سوارۆیەکی تر کە خێراییەکەی لە ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەمتر بێت قەدەغەیە، دەبێت بەهۆی گواستنەوەی تایبەت بگوازرێنەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *