نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاخەوان عەبدوڵڵا: بەیانی سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت تاکو ڕێکەوتن نەکرێ لەسەری

شاخەوان عەبدوڵڵا: بەیانی سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت تاکو ڕێکەوتن نەکرێ لەسەری

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ، کۆبوونەوەی بەیانی لەبارەی پڕۆژەکانی پەرلەمانە و رۆژی دیاریکردنی سەرۆککۆمار نیە گوتیشی، دەبێت کورد کاندید بۆ سەرۆککۆمار دیاری بکات نەک کەسانی دیکە.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: “ئەمڕۆ وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردووە و تا بەرنامە ھەبێت چ پڕۆژەیەک گرینگە بۆ وەرزی نوێی پەرلەمان، ئەوەش پێویستی بە قسەکردنە لەگەڵ کوتلە سیاسیەکان و رێککەوتن لەسەر ئەو پڕۆژانەی لەبەردەستن بکرێ.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا روونیکردەوە: “تا مەسجێک لەلایەن ھێز و لایەنە سیاسیەکان بە پەرلەمان نەگات رۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری ناکرێت، تا بزانین ئاراستەیان بەرەو کوێیە، تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەبارەی پرسی سەرۆککۆماری عێراق.

دەڵێ:” سەرۆککۆمار بە تاک لایەنە نابێت فەرز بکرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە لەنێو لایەنە کوردییەکان دیاری بکرێت، کورد دەبێت خۆی کەسێک بۆ سەرۆککۆمار کاندید بکات.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *