نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جوتیار عادل: باس لە دابەشكردنی مووچەدەكات پێش جەژن

جوتیار عادل: باس لە دابەشكردنی مووچەدەكات پێش جەژن


وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی قوربان، رایدەگەیەنێت: وەک پێشتر رامانگەیاندووە لە داهات ئەولەویەت بۆ مووچەیە و وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچە دیار دەکات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشکردنی مووچە، وەکو حکوومەت پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات”.
سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە چەکدارەکان، جووتیار عادل گوتی: “وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەین ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین، ئێستا هەموو کۆمپانیاکان کاری خۆیان دەکەن”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *