بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه شتێکە له‌ڕابردودا نه‌بوه، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره، جارێ په‌له ناكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ناده‌ن.
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، رایگه‌یاندوه، “هێزه‌کانمان له‌وێیه ئه‌م کاتوێشایانه‌ی که ده‌هاوێژرێن له‌ناوچه‌ی کۆرمۆر له‌ژێرده‌ستی ئێمه‌وه ناهاوێژرێت، به‌ڵکو ئه‌وه له‌و بۆشاییه‌وه‌یه که له‌نێوان ئێمه و حکومه‌تی عێراقدایه له‌وێوه‌یه، هه‌تا ئێستاش ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕوانین و چاودێری ئه‌وه ده‌که‌ین بزانین ئه‌مانه کێن؟ ئایا داعشه؟ حه‌شدی شه‌عبیه؟ یان خه‌ڵکی تره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌شدا ئێمه لیوای 16مان له‌وێیه و لیوایه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌یه و سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، هێزه‌کانی به‌رگری و فریاکه‌وتن سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆیه کاک ڕێبوار فه‌رمانده‌ی لیوای 16 یه خاڵه کاکه‌مه‌ند له‌به‌رگری و فریاکه‌وتنه له‌گه‌ڵ میحوه‌ره‌کانی تر ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه کاک مه‌ردان له میحوه‌ری دوه کاک جه‌مال فه‌رمانده‌ی لیوایه ئێمه سات به سات ئاگامان له بارودۆخه‌کانه و هێزی ئێمه له‌وێیه”.
دەڵێت، “ئه‌و هێزه‌ی ڕۆژی شەممەش هاتبون بۆ ناوچه‌که ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتبون بۆ هه‌ندێک له‌و شوێنانه‌ی که بۆشایی تێدایه پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه یه‌ک تریان بینی ئێستا هێزه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌کتری نه‌وه‌ستاوین.
مستەفا چاوڕەش باسی له‌وه‌كردوه، “بۆ ئێمه بۆ ئه‌و شتانه ئاوات بخوازین، خۆ عێراقیش ئه‌وه‌نده دۆخی جوان نییه په‌لاماری ئێمه بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بكات.