نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دواین زانیاری لەبارەی 200 ملیار دینارەکە لە بەغداوە گێشت

دواین زانیاری لەبارەی 200 ملیار دینارەکە لە بەغداوە گێشت

بەگوتەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، “لە مانگی پێنجی ساڵی رابردووەوە هەموو دەرگاکانمان بە رووی دیوانی چاودێری حکومەتی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی کوردستان کراونەتەوە و لەسەر ئەو سیاسەتەش بەردەوام دەبین.”

د. ئومێد سەباح باسی لەوە کرد، “کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ئەنجامدا و بڕیاروایە ئەوانیش جارێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.”

ئومێد سەباح ئەوەی خستەڕوو، “ئەو راپۆرتەی پێشکێشکراوە لە هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانیش پەسندکراوە و بەرزکراوەتەوە؛ ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە ئەو راپۆرتە ببێتە بنەمایەک بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی دارایی تەندروست لە نێوانمان.”

سەبارەت بە بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح گوتی: “ئەو راپۆرتە هەموو ئەو بیانوو و قسەڵۆکانەی باسیان لەوە دەکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێ زانیارییەکان پێشکێش بکات، دەڕەوێنێتەوە و هیوامان وایە وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵەیەکی تەندروست لە بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکات.”
به‌شی بكه‌ لە

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *