نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/6/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە 6/2/2022، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا”.

ئەوەش خراوەتە روو کە شاندەکەی حکوومەت پێکهاتووە لە (خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د. خالد ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان).

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *