نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سێ بەنداوی گەورە بنیات دەندرێت

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سێ بەنداوی گەورە بنیات دەندرێت

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێ بەنداوی ستراتیژی دروست دەکرێن و بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش دەڵێ، جگە لەو سێ بەنداوە ستراتیژیە بەنداوی بچووک بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.

کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، راگەیاند: “لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارە ژمارەیەک بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێن، کە سێ لەو بەنداوانە ستراتیژین و لە ئێستادا حکوومەت کار بۆ دەستپێکردنی ئەو بەنداوانە دەکات، کە یەکێک لە بەنداوەکان دەکەوێتە گوندی باکرمانی پارێزگای دھۆک و بەنداوێکی دیکەش لە پارێزگای ھەولێر لەسەر زێی گەورە دروست دەکرێت، ھەروەھا بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی دروست دەکرێت”.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: “لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی حکوومەت دانوستان لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا کراوە بۆ ئەوەی دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی سێ بەنداوی ستراتیژی بکرێت و دوای تەواوبوونی رێکارەکان دەچنە بواری جێبەجێکردن، ھەروەھا پێش ئێستا ١٣ بەنداو ھەبوون و کارکردن تێدا ڕاگیرابوو، بەڵام حکوومەت لە ھەوڵدایە بۆ تەواوکردنیان، ئەوەش لەپێناو کۆکردنەوەی ئاو و سوود وەرگرتن لە ئاو، بەتایبەتی لە کاتێکی وەک ئێستادا بەرەنگاری وشکەساڵی دەبینەوە و بە تەواوبوونیان سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا ھەنگاوی دیکەش ھەن بۆ گلدانەوەی ئاو لە ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *