نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ كۆچى دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید بڵاو كرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ كۆچى دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی بۆ كۆچى دوایی سه‌رۆكى میرنشینه‌ یه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌بى (ئيمارات) بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “خوالێخۆشبوو هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13/5/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی بۆ كۆچى دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكى ئیمارات بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: “بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت، بە ناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بە گشتیی دەکەین”.

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شڵێت: “خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد، سەبر و ئارامییش بە هەموان ببەخشێت”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *