نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات


ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەکر سەعید-ی هاوژینی.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *