نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەكەكە لە ئەوروپا زیندانی نهێنی هەیە بۆ ئەو كوردانەی وەك ئەو بیرناكەنەوە

پەكەكە لە ئەوروپا زیندانی نهێنی هەیە بۆ ئەو كوردانەی وەك ئەو بیرناكەنەوە

ڕۆژنامەوان و نووسەرێكی دیاری ڕۆژئاوای كوردستان، رەخنەی توند لە (پەكەكە) دەگرێت لەپای ئەو دۆخەی بەسەر گەنجانی كوردی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا هێناوە.
دەشڵێ:” خودی جەمیل بایك و موراد قەرەیلان، دەستیان لە كوشتنی زۆر گەنجی كورددا هەیە، ئێران نایەڵێت پەكەكە لە شنگال دەربچێت، هەرچەندە نەوت لە شنگال نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی شنگال لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە بۆ قەندیل و سلێمانی وەك ڕێڕەوێكە.
باسیشی لەوە كرد كە: ”پەكەكە هەتا توانی، بۆ بەرژەوەندیی رژێمی سووریا خەباتی كرد! ئێمە نەماندەزانی پەكەكە ڕۆڵی گرووپێكی بەكرێگیراو لەگەڵ رژێمی سووریا دەگێڕێت“. بۆیە دەڵێت: ”پەكەكە پارتی كرێكارانی كوردستان نییە، پارتی كرێكارانی ڕژێمی تورك و پارتی كرێكارانی ڕژێمی سووریا و پارتی كرێكارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
لە بەشێكی دیكەی ڤیدیۆكەدا، هۆشەنگ ئۆسێ هەندێك نهێنی لەبارەی زیندانەكانی پەكەكە ئاشكرا دەكات و باس لەوە دەكات، ”پەكەكە لە هەر شوێنێك بێت، زیندانی خۆی هەیە، لە زیندانەكانیدا دەیان گەنجی كورد هەیە، تەنانەت پەكەكە لە ئەورووپاش زیندانی نهێنیی خۆی هەیە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *