نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مام جەلال لە نامەیەکی بۆ دادگا دانیمارک پاکانە بۆ تاوانبارێکی ئەنفالدەکات

مام جەلال لە نامەیەکی بۆ دادگا دانیمارک پاکانە بۆ تاوانبارێکی ئەنفالدەکات

تاوانباری ئەنفال نزار خەزرەجی لایەن سكرتێری گشتیی كۆچكردووی یەكێتییەوە هاوكاری كراوە تاوەكوو بچێتە دەرەوەی عێراق.

ساڵی ٢٠٠١ كورد دەرفەتی بۆ هەڵكەوتووە، پاش ئەوەی چەندین پەنابەری كورد لە دادگایەكی ئەورووپی سكایان لە دژی نزار خەزرەجی تۆمار كردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید لە دژی كورد.

بەڵام جەلال تاڵەبانی دووبارە فریای خەزرەجی كەوتووە و لە ڕێگەی نامەیەك كە فوئاد مەعسووم، ئەندامی ئەوسای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و بەرپرسی مەكتەبی دەرەوەی حزبەكە ئاراستەی وەزیری دادی حكوومەتی دانیمارك – كۆپنهاگنی كردووە، پاكانەی بۆ خەزرەجی كردووە.

مام جەلال لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە فەریق روكنی یەكەم نزار خەزرەجی لە لای ئەوان بە “كەسایەتییەكی سەربازی و نیشتمانیی دیار” ناسراوە و جەختی كردۆتەوە “بەپێی زانیارییەكانمان، ڕۆڵی لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا نەبووە و بەشداریشی لە پرۆسەكانی ئەنفالی كوردستاندا نەكردووە.

وە مام جەلال وتویەتی،تەنانەت پاكانەی ئەوەشی بۆ كردووە كە گوایە نزار خەزرەجی بە “دژایەتیكردنی تاوانەكانی جەنگ” ناسراوە و بە “كەسێكی جێی ڕێز” وەسفی كردووە.

لە مانگی ئۆكتۆبەری ٢٠٠٨دا بە بڕیاری جەلال تاڵەبانی، لە زیندان ئازاد كراوە و راستەوخۆ خۆی گەیاندۆتە ئوردن و لەوێشەوە چۆتە بەریتانیا.

بەپەلە

پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە r

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *