
ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لەو بارەیەوە لێدوانی لە ریهام عەبدولرەحمان شارەزای پەیوەندییە خێزانییەکان وەرگرتووە و رایگەیاندووە، هەرگی ئەم شتانە بە کەس مەڵێن:
یەکەم: پەیوەندیی ئاینی و نزیکیت لە خودا بۆ کەس باس مەکە.
دووەم: ئاستی فێربوون و زانیاریت بۆ کەس باس مەکە، ئەگەری هەیە هەستی خۆ بە کەم زانین تێدا دروست بێت، یان وا هەست بکەیت ئەو ئاستە زانیاریی و رۆشنبیرییەی هەتە بەسە.
سێیەم: باسی کشانەوەت لە پەیوەندییە زیانبەخشەکان مەکە، یاخود دورکەوتنەوەت لە کەسانی ژەهراوی بۆ کەس باس مەکە، ئەو کات ناجار نابیت بیانوو بۆ کەس بهێنیتەوە و روونکردنەوە بدەیت.
چوارەم: کاتە تایبەتەکانت بۆ کەس باس مەکە و روونی مەکەرەوە لەو کاتانەدا چی دەکەیت، چونکە ئەوە کاتی نمونەیی خۆتە.
پێنجەم: ئاستی ئابوری و موچەکەت بۆ کەس باس مەکە، ئەو بابەتە تایبەتییەوە و پەیوەندیی بە کەسەوە نییە.