نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سنووری خه‌بات په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، “داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

ھێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە توندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم .

داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لە یاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەم هێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

2ی ئایاری 2022

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *