نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ترەمپ پشتگیری لە بۆچونی لەسەرکارلابردنی بەرپرسێکی باڵای تەندروستی وڵاتەکەی دەکات

ترەمپ پشتگیری لە بۆچونی لەسەرکارلابردنی بەرپرسێکی باڵای تەندروستی وڵاتەکەی دەکات

ترەمپ پشتگیری لە بۆچونی لەسەرکارلابردنی بەرپرسێکی باڵای تەندروستی وڵاتەکەی دەکات
بەگوێرەی ئاژانسی CNN ، دوای ئەوەی بەکارهێنەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێک بڵاودەکاتەوە و تیایدا داوای لەسەرکارلابردنی ئەنتۆنی فاوچی کردوە، ترەمپ پۆستەکەی ئەو بەکارهێنەرەی ریتویت(شەیر) کردوەتەوە.

شەیرکردنەوەی ئەو پێشنیازە لەلایەن ترمپەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ پشتگیری ئەو بۆچونە لێکدەدرێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆی بەرزبونەوەی بەردەوامی ژمارەی توشبوان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا رەخنەی توند روبەڕوی ترەمپ و فاوچی بوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردودا، فاوچی بەناراستەوخۆیی بەرپرسیاریەتی شکستی رێکارەکان و کۆنترۆڵکردنی تەشەنەی کۆرۆنای خستە ئەستۆی ترەمپ و ئیدارەکەی و وتی”ئەگەر زوتر دەستوبرد بکرایە لە جێبەجێکردنی رێکارەکان، ئەوا ئێستا بارودۆخەکە جیاواز دەبو “.

هەفتەی رابردو ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی بۆ حەساسیەت و نەخۆشییە گوازراوەکان لەئەمریکا رایگەیاند، پێناچێت ئەمساڵ کۆرۆنا کۆنترۆڵبکرێت و ئەو ڤایرۆسە سروشتی ڤایرۆسێکی وەرزی وەردەگرێت، بەهۆی ئەوەشەوە ئەمریکا رێکارەکانی توندتر کردۆتەوە.

فاوچی، هۆشداریشدەدات لەوەی لەدوای تەواوبونی کۆرۆنا رەنگە نەریتی تەوقەکردن ببێت بە مێژو، چیتر نەتوانین تەوقە لەگەڵ یەکتر بکەین.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک لە 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە 28 هەزار کەس توشی پەتاکە بون و کۆی توشبوان گەیشتوەتە 560 هەزار و 532 توشبو

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *