
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: پرۆسەی چاکسازی لە پلە باڵاکان بەردەوامە و کاری زۆر باش کراوە و ئەوەی کە بە ڕەسمی پلە باڵا نەبووە پلەکەی لێ وەرگیراوەتەوە، جا ھەر پلەیەک بێت لە وەزیر تا دەگاتە بەرێوەبەری گشتی.
سەعید ھەرکی، ڕایگەیاندووە: “پرۆسەی چاکسازی لە پلە باڵاکان بەردەوامی ھەیە و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان دەکرێت، ھەندێک دۆسیەکانیان تەواو نیە و ھەشە ئەو پلەی وەریگرتووە شایستە نەبووە و ھەیە پلەی باڵای ھەبووە و ئەو پلەی ھەر وەرنەگرتووە و بە پلەی وەزیر خانەنشین کراوە”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان، ڕوونیشی کردەوە: “٣٩ وەزیر خانەنشین و گرفتیان نیە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ١٥٠ش بهڵگه نامه سهرهتایهكانیان نیە، ٦٧ بریکاری وەزیریش کێشەیان نیە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ٨١ لەوانە دۆسیەکانیان تەواو نیە، ١٧٧ راوێژکار دۆسیەکانیان تەواون و ١٥٤ کەسیش خانەنشین کراون ئەو پلەیان نیە، ٣٠٩ بەرێوەبەری گشتی کە خانەنشین کراون کێشەیان نیە و ٤٤٧ کەسیش دۆسیەکانیان تەواو نیە، ھاوکات زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام پەرلەمانمان ھەیە ئەوان ئەو کێشەیان نیە، چونکە ئەندام پەرلەمان بووە گەرنا خانەنشین نابێت و تەنھا ھەندێکیان گرفتیان لە شێوازی خانەنشینیان ھەیە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە