نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەچوارچێوەی یاسایی چاكسازی 150 پلەی خانەنشنی وەزیر پلەكانیان لێ وەرگیرایەوە

لەچوارچێوەی یاسایی چاكسازی 150 پلەی خانەنشنی وەزیر پلەكانیان لێ وەرگیرایەوە

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: پرۆسەی چاکسازی لە پلە باڵاکان بەردەوامە و کاری زۆر باش کراوە و ئەوەی کە بە ڕەسمی پلە باڵا نەبووە پلەکەی لێ وەرگیراوەتەوە، جا ھەر پلەیەک بێت لە وەزیر تا دەگاتە بەرێوەبەری گشتی.

سەعید ھەرکی، ڕایگەیاندووە: “پرۆسەی چاکسازی لە پلە باڵاکان بەردەوامی ھەیە و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان دەکرێت، ھەندێک دۆسیەکانیان تەواو نیە و ھەشە ئەو پلەی وەریگرتووە شایستە نەبووە و ھەیە پلەی باڵای ھەبووە و ئەو پلەی ھەر وەرنەگرتووە و بە پلەی وەزیر خانەنشین کراوە”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان، ڕوونیشی کردەوە: “٣٩ وەزیر خانەنشین و گرفتیان نیە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ١٥٠ش به‌ڵگه‌ نامه‌ سه‌ره‌تایه‌كانیان نیە، ٦٧ بریکاری وەزیریش کێشەیان نیە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ٨١ لەوانە دۆسیەکانیان تەواو نیە، ١٧٧ راوێژکار دۆسیەکانیان تەواون و ١٥٤ کەسیش خانەنشین کراون ئەو پلەیان نیە، ٣٠٩ بەرێوەبەری گشتی کە خانەنشین کراون کێشەیان نیە و ٤٤٧ کەسیش دۆسیەکانیان تەواو نیە، ھاوکات زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام پەرلەمانمان ھەیە ئەوان ئەو کێشەیان نیە، چونکە ئەندام پەرلەمان بووە گەرنا خانەنشین نابێت و تەنھا ھەندێکیان گرفتیان لە شێوازی خانەنشینیان ھەیە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *