
مەشخەڵ كەوڵۆسی، چاودێری سیاسی، ڕایگەیاند:هەندێ کەس دیارە هیچ زانیارییان لەسەر پرتۆکۆلی کۆشکی کۆماریی تورکیا نییە، بۆیە دانەنانی ئاڵای کوردستانیان کردووە بە ڕەخنە،لە كۆبونەوەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و سەرۆككۆماری توركیا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لەو هۆڵەی ئەردۆگان تێیدا پێشوازی لە شاندەكانی میوانی دەکات، نەک بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ هیچ شاندێک ئاڵا دانانرێت.
بە پێویستیشی زانیوە، چاودێری سیاسی نەکەوێتە نێو هەڵەی مەنهەجییەوە، چونکە لە ڕووی پرۆتۆکۆلییەوە، سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت هیچی کەمتر نییە لە سەردانەکانی شاندە کاریگەرەکانی دونیا بۆ لای ئەردۆگان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە