نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کورستان

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کورستان

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سبەی سێشه‌ممه‌ 12 ى 4 ى 2022، له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنج تەرمی دیکەی ئەو کۆچبەرانەی لە کەناراوەکانی یۆنان بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان،دوای ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە یاساییەکان و پشکنینی DNA یان بۆ قوربانیان ئەنجامدا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی دیكه‌ کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە نزیک دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە بوونە قوربانی،  تا ئێستاش لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتی یۆنان لە پەیوەندی بەردەوام داین.

فه‌رمانگه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، دوای گەڕاندنەوەی 9 تەرم لە مانگی شوبات و گەڕاندنەوەی (رێوار)ی تەمەن 11 ساڵ لەسەرەتای مانگی ئادار، بڕیارە سبەی تەرمی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش کە لە هەمان ڕووداو ببوونە قوربانی بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، وه‌ك فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هاوخەمی خۆمان بۆ کەس و کاری قوربانیان و بێسەرو شوێنان دەردەبڕین و هیوادارین چیتر گەنجانمان تووشی ڕووداوو کارەساتی نەخوازراو نەبنەوە. هاوکات سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و باڵیۆزخانەی عیراق لە یۆنان و حکومەتی یۆنان و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لەهەرێم و ڕێکخراوە خێرخوازەکان دەکەین کە هاوکارو هەماهەنگی کار بوون لەگەڵمان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت

*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *