به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستوبرد لێكۆڵینه‌وه‌یان له تاوانه‌كه ده‌ستپێكردووه و توانیویانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر بكه‌ن.
كاتژمێر (05:30)ـی له گه‌ڕه‌كی زاگرۆس له شاری هه‌ولێر، كه‌سێك به ناوی (ك.ب) ته‌مه‌ن (51 ساڵ)، كوڕێكی خۆی به ناوی “هه‌ڵكه‌وت” ته‌مه‌ن (31 ساڵ)ی كوشت.
دوای تاوانه‌كه تۆمه‌تباره‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكرد و دوای چه‌ند كاتژمێرێك پۆلیس توانی بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پۆلیس به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (406)ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ تاوانه‌كه كردووه‌ته‌وه و تۆمه‌تباره‌كه راده‌ستی دادگا ده‌كرێت.