
کلارا بەفرو سەرۆکی فراکسیۆنی کلدانی سریانی ئاشوری، ڕاگەیاند: “لە کوردستان ھەندێک حیزبی سیاسی دژی پێکەوەژیان و بنەماکانی پێکەوەژیانن، باوەڕیان بە مافی کەمە نەتەوە و ئایینی نییە کە مافێکی یاسایی و دەستووری ڕەواییە، باس لەوە دەکەن کۆتاکان نوێنەرایەتی گەلی خۆیان ناکەن کار بۆ ئەوە دەکەن کورسی کۆتاکان کەم بکەنەوە یان دابەشی بکەن.
دەڵێ، نموونە کورسی مەسیحی دوو بۆ سلێمانی و دوو بۆ ھەولێر و یەک بۆ دھۆک، ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین و ڕێگە بەھیچ لایەنێکی سیاسی نادەین دەستکاری کورسی کۆتاکان بکات کەس مافی نییە بڕیار لەسەر کورسی ئێمە بدات”.
کلارا بەفرو دەڵێ: “ئێمە پشتیوانی سەرۆک بارزانی و فڕاکسیۆنی پارتییمان ھەیە، ٤٥ کورسیان ھەیە و بەردەوام پشتیوانمانن، ئێمە پرسیار لەو حیزبە سیاسیانە دەکەین ڕێژەی مەسیحی، کلدانی، سریانی لە سلێمانی چەندە تاوەکو دوو کورسی بۆ دابندرێت”.
ئێمە لەگەڵ یەک بازنەی ھەڵبژاردنین وە لە ھەرشێوازێکی یاسایی ھەڵبژاردن دەبێت کورسی کۆتاکان لەسەر ئاستی کوردستان یەک بازنەبێت، من تەنھا مەسیحی دەنگی پێنەداوم من دەنگی موسڵمانم ھێناوە، فرە بازنەیی بۆ دەنگدەرانی کەمە ئاینییەکان دەبێتە کێشە، ئێمە پشتیوانی سەرۆک بارزانییمان ھەیە دڵنیاین ڕێگە نادات مافەکانمان زەوت بکرێت”.