نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارێکی تورکمان.. گۆڕان و یەکێتیی خۆیان بە نیوە حکوومەت دادەنێن

پەرلەمانتارێکی تورکمان.. گۆڕان و یەکێتیی خۆیان بە نیوە حکوومەت دادەنێن

دوای ئەوەی چەند لایەنێکی سیاسی لەژێر چەندان بیانوو دەیانەوێت کورسی کەمە ئایینی و نەتەوەکان کەم بکەنەوە و پەرتەوازەی بکەن کە لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی ١١ کورسین.

ئازاد کورەچی سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: “کورسی کەمەنەتەوە و ئایینەکان مافی خۆمانە و پێماندراوە ئێستا ھەندێ حیزبی سیاسی پەشیمان بوونەتەوە، کەمکردنەوەی کورسییەکان قابیلی قبوڵ نییە و بۆ کوردستانیش جوان نییە، بێتوو پەشیمان بوونەوە لە کورسیی کۆتاکان بۆ جیھانی دەرەوە ئەوەیە کوردستان نەیتوانی پارێزەری مافی کۆتاکان بکات ئەو مافەی پێیاندراوە پێیان زیادبووە.

ئازاد کورەچی دەڵێ: “فکرەیەکی ھەڵەیە بڵێن کورسی کۆتاکان لە لایەنێکی سیاسی نزیکن، بۆ گۆڕان و یەکێتی لە پێکھێنانی حکوومەت ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دەکەن بۆ ئێمە نابێت، کاتێک ڕێککەوتنێک دەکەی ئەخلاقییەن دەبێت پابەندی ڕێککەوتنەکەت بیت، ئێمە کاتێک لەگەڵ حکوومەتین کەواتە لەگەڵ ئەو ھێزانەین بەشدارن لە حکوومەت، ئێستا گۆڕان و یەکێتی خۆیان بە نیوە حکوومەت دادەنێن لە حکوومەتن و ھەڵسوکەوتی ئۆپۆزیسیۆن دەکەن”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: “پارتی نەبێت واتا کورسییەکانمان نامێنێت، فڕاکسیۆنی یەکێتی ھاتووە بۆلامان دەڵێن پڕۆژەیەکمان ھەیە پێمان دەڵێن کورسی تورکمانەکان دوو بۆ سلێمانی و سێ بۆ ھەولێر، پێمان ڕاگەیاندن پشتیوانی تورکمان دەکەن وەرن کورسی زیادبکەن نەک پەرتەوازە و کەمکردنەوەی، پارتی بەقیادەی سەرۆک بارزانی و فڕاکسیۆنەکەی پارێزەرمانن”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت

*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *