ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 3.5 ملیار دینار بۆ چاكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی چیای سه‌فین.
پارێزگاری هه‌ولێری روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گوژمه‌ی (3,585,340,000) سێ ملیار و پێنج سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن و سێ سەد و چل هەزار دینار دراوه، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى رێگه‌ى چیای سەفین.
گوتیشی: لەئێستادا رێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت.