نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنەوەی ئیسلامی: یەكێتیی بێ ئومێد دەكات و پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكات

بزووتنەوەی ئیسلامی: یەكێتیی بێ ئومێد دەكات و پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكات

هەرچەندە یەكێتی نیشتیمانی لە ترسی دۆڕانی لە هەڵبژاردنەكان هەوڵی پەكخستنی هەڵبژاردنەكان دەدات، بەڵام پارتی و چەندین حزبی تر بڕیاریانداوە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
لەو بارەوە عەبدولڵا وەرتێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند: “لەپێناو پاراستنی دەنگی ھاووڵاتییانی کوردستاندا ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەک بازنەی ھەڵبژاردنین، پێمان وایە پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، تێبینیمان لەسەر بەڕێوەچوونی حوکمڕانی ھەیە، بۆ ڕزگاربوونی کوردستان بژاردە ئەوەیە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت”.

ناوبراو گوتیشی: “دەبێت کۆی حیزبەکان لەگەڵ ھەڵبژاردندا بن، بۆ مانەوە لە دەسەڵات نابێت تەگەرە بخەنە بەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردن، داواش دەکەین بگەنە ڕێککەوتن بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *