نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەفین دزەیی: ئەو ڕوئیایەمان لای شەقامی عەرەبی گۆڕی كوردستان ئیسرائیلی دووەمە

سەفین دزەیی: ئەو ڕوئیایەمان لای شەقامی عەرەبی گۆڕی كوردستان ئیسرائیلی دووەمە

ھەرێمی کوردستان قۆناغێکی باشی پێوەندی دیبلۆماسی و ئابووری و کەلتووری لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی دەستپێکردووە، سەرۆکی فەرمانگەی په‌یوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم دەڵێ، پێوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی باشە و کاردەکەین بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێک لە کاتێکی گونجاودا.
سەفین دزەیی دەڵێ “لە دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق و ڕێگەدانی چەسپاندنی سیستەمی فیدڕاڵی و ڕێگەدان بە بوونی په‌یوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان، په‌یوەندییەکان پەرەیان سەندووە، شاندی دیبلۆماسی وڵاتانی عەرەبی دێنە ھەرێمی کوردستان و شاندی ئێمەش دەڕۆنە وڵاتانەوە، لەئاستی سەرۆک و سەرۆک وەزیران، لە ئێستاشدا وڵاتانی ئیماراتی عەرەبی و کوێت و سعودیە و ئوردن و میسر و فەڵەستین کونسوڵخانەیان لە ھەولێر ھەیە.
دزەیی دەڵێ: “ھەرێمی کوردستان خواستی ھەیە په‌یوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەرەو پێشەوە بەرێت، ئێستاش لە ئاستێکی باشین لە ماوەی ڕابردوو شەقامی عەرەبی بەشێوازێکی تر تەماشای قەزییەی کوردی دەکرد، بەھۆی ئەو پڕوپاگەندانەی ڕژێمی پێشوو لەسەر کوردستان کردبوونی، کارکرا بۆ گۆڕینی ئەو دیدە نادروستە، پێمان وایە ئێستا زۆرباش دیدی شەقامی عەرەبی لەسەر کوردستان گۆڕدراوە”.
ناوبراو ئاماژەی بۆئەوەکرد: “لە ڕووی ئابوورییەوە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو پێوەندییەکی باش ھەیە، لەگەڵ وڵاتانی کوێت و میسر و لوبنان ئوردن و چەند وڵاتێکی تریش، بە بایەخەوە تەماشای ئەو په‌یوەندیانە دەکەین”.
“خوازیاری ئەوەین وەک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێکی عەرەبی بکەینەوە، ھەوڵەکانیشمان بەو ئاڕاستەیە لە کاتێکی گونجا و ئیمکانیاتی پێویست لە بەردەستبوو نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێکی عەرەبی دەکەینەوە.
دەشڵێ: “شاندی دیبلۆماسی کوردستان زوو زوو سەردانی وڵاتانی کەنداو دەکەن، لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردووش سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە ئیماڕات بوو، پێشتریش سەردانی وڵاتانی بەحرێن و قەتەر و ئوردنی کردووە.
دزەی وتی:شۆفێنییەکان بەشێوازێکی تر باسی کوردستانیان دەکرد، بەوەی بنیاتنانی ئیسرائیلی دووەم لە ناوچەکە بەشێکی تری پڕوپاگەندەیە، بەڵام خۆشبەختانە بەھۆی ئەو دیدارە پایە بەرزانەی لە نێوان ھەردوولادا ھەبووە، تاکو ڕادەیەکی باش تواندراوە ئەو ڕوئیا و بۆچونانە بگۆڕدرێن، په‌یوەندییەکان بگەیەندرێتە ئاستێکی باش و مەجالی باشتربوون ھەیە وەک کردنەوەی نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێک .

بەپەلە

بەمزووانە مووچەی هەموو پێشمەرگە دەبێتە ئەلیكترۆنی

وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: له‌ پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *