نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چوار تۆمەتبار بەهۆی دەستدرێژی كردنە سەر ژنێك دەستگیر كران

چوار تۆمەتبار بەهۆی دەستدرێژی كردنە سەر ژنێك دەستگیر كران

پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردووەتەسەری، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا 4 تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووە و بردویانە بۆ باخێك لەسنوری بەكرەجۆ و لەوێ تاوانەكەیان ئەنجامداوە.
رونیشكراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران كە دوانیان لە دایكبووی 1994 و دوانەكەی تریان 1988ن، بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەچالاكییەكی تردا و دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ بە فیشەك بریندار كرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *