نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەبدولڕەحمان کلۆ: پەکەکە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە دژی کوردستان بەکاردەهێندرێت

عەبدولڕەحمان کلۆ: پەکەکە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە دژی کوردستان بەکاردەهێندرێت

عەبدولڕحمان کلۆ، توێژەری کوردی رۆژئاوای کوردستان، راگەیاند: سەرکردەکانی پەکەکە بەردەوام جەخت لە بوونی پەیوەندیی حزبەکەیان لەگەڵ رژێمی سووریا، سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، دەکەنەوە و ئاماژەش بە پاراستنی سنوورەکانی تورکیا دەکەن.

عەبدولڕەحمان کلۆ هەروەها رایگەیاند: راستییەک هەیە کە هەر کاتێک ناکۆکییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتێکی دراوسێ هەبێ، پەکەکە گوشارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ”پەکەکە ئامرازێکی سەرەکیی هاوبەشی ئێران، تورکیا، سووریا و عێراقە دژی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نیشتمانیی کوردستان“.

ئەو توێژەرە جەختی لەوە کردەوە کە سوپای پاسداران لەسەر داوای دەزگای هەواڵگریی رووسیا پەکەکەی بە گوشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان راسپاردووە و جەمیل بایک، کەسی یەکەمی ئەو حزبەش لە راسپاردنەکە ئاگادار کراوەتەوە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *