بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە بۆ دابەشکردنی دوو بەشەخۆرک لە مانگی رەمەزاندا و ئاماژەی بەوەشکردووە جگە لەو پێکهاتانەی مانگەکانی دیکە دابەشکراون ئەم مانگەدا نیسکیش بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادکراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: ئامادەکارییەکان دەستیان پێکردووە بۆ دابەشکردنی دوو بەشە خۆراک لە مانگی رەمەزاندا و باسی لەوەشکردووە (ئارد، زەیت، شەكر، برنج و فاسۆلیا و زەیت و لەتكە نۆک و دۆشاوی تەماتە و نیسک) ئەو پێکهاتانەن کە دابەش دەکرێن.
باسی لەوەشکردووە، بۆ هەر كەسێك بڕی نۆ كیلۆ ئارد و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و سێ كیلۆ برنج و كیلۆیەک شەكر و دەبەیک زەیتی یەک لیتری و فاسۆلیا و لەتكەنۆک نیسكیش بە بڕی نیو کیلۆ دەبێت.
دەشڵێت، ئەمە وەک هاوکارییەکە بۆ خەڵک بۆ ئەوەی پێویست نەکات شمەکەکان بە نرخێکی زیاتر بكڕن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، قایمقامی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە لەمانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراکی مانگانە بدرێت بە هاوڵاتییان ئەمەش بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە.
پێشتر لە رۆژی هەشتی مانگی رابردوودا، وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، پێش مانگی رەمەزان دوو سەبەتەی خۆراک دەدرێتە هاوڵاتییان. دەشڵێت، “ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا”.