نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / موقتەدا سەدر: ئاماددەنیم لەگەڵ چواورچێوەی هاوئاهەنگی ڕێکبکەوم

موقتەدا سەدر: ئاماددەنیم لەگەڵ چواورچێوەی هاوئاهەنگی ڕێکبکەوم

رێبەری رەوتی سەدر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی رادەگەیێنێت، رێکناکەوێت لەگەڵیان و سازانیش بە “کۆتایی عێراق” ناودەبات، دەشڵێت، “ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن بنبەستی سیاسی باشترە لە سازان لەگەڵ ئێوە و لە دابەشکردنی کێکەکە لەگەڵ ئێوە”.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی چوارشەممە 30ی ئاداری 2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر، کە دیارە رووی گوتەکانی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگییە کە نووری مالیکی رابەرایەتی دەکات، رایگەیاندووە، “رێکناکەوم لەگەڵتان، چونکە سازان واتە کۆتایی عێراق، نەخێر بۆ سازان بە هەموو شێوەکانی، ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن بنبەستی سیاسی، باشترە لە سازان لەگەڵ ئێوە.

رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، “حکومەتی سازان و پشکپشکێنە سوودی نییە، هەرخۆی ئێوە چۆن لەگەڵ لایەنەکان پێکدێن لە کاتێکدا زێدەڕۆیی دەکەنە سەر هەموو پێکهاتەکان و هەموو ئەو هاوبەشانەی کە هەوڵی راکێشانیان دەدەن بۆ گردبوونەوەکەتان”.

سەدر دەڵێت، “ئەی گەلی عێراق، بەڵێنی راست بێت ناتانگەڕێنمەوە بۆ نەهامەتییەکەی پێشوو، چونکە نیشتمان ملکەچی پاشکۆیی و داگیرکاری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان (لەگەڵ ئیسرائیل) و پشکپشکێنە نابێت، هەروەها گەل هیچکات کڕنوشیان بۆ نابات”.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.رۆژی سێشەممە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *