ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره ته‌واو نه‌بوون، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن.
نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگه‌یاندوە:”ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره ته‌واونه‌بوون و هه‌مووان سه‌رقاڵی كاره‌كانن.
روونیشی كرده‌وه كه له كۆنگره‌دا به‌رنامه و پێڕه و سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌كه داده‌ڕێژرێت، دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی جڤات رێكخه‌ر و خانه‌ی راپه‌ڕاندن دیاری ده‌كرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤات گوتی، فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی رابردوو پێش هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پڕۆژه‌ی پێشكه‌ش كردووه بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، چاوه‌ڕێی گفتوگۆ و رێككه‌وتن ده‌كه‌ین له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن له نێوان فراكسیۆنه‌كان، به دڵنیایه‌وه هه‌ڵبژاردن پێویستی به رێككه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كانیش هه‌یه و ئه‌وكات بڕیار ده‌درێت، به‌شدار ده‌بین یان نا.