
یەکگرتوو و کۆمەڵ و نۆ پەرلەمانتاری سوننەکان دواجار تاڕادەیەکی زۆر تای تەرازووه‌کەیان تێکدا، ئەوەی کە چوارچێوەی هەماهەنگی ویستی، ئه‌نجام درا، بەڵام هێشتا ژمارەیەک پەرلەمانتار ماوە، کە ئەگەری ئەوەیان تێدایە بێنە بەرەی (رزگارکردنی نیشتیمان)ـەوە.
پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکە ، هەریەک لە (پارتی و سوننەکان و سەدری)یەکان بە سێ شاندی جیا دەچوونە لای پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، گرەنتیان پێی دەدان و بەڵێنیان دەدا، کە دۆخەکە بەدڵی ئەوان دەبێت.
باس كردنی كڕینی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران و هێنانە پێشەوەی پارەوپوڵ دۆخێکی خراپی دروست کردبوو، په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، لای خەڵک وێنەیەک دروست بكرێت، کە هەر کەسێک بەشداری بکات؛ واتا پارەی وەرگرتووە.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام بدرێت، هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان، كه له هه‌رسێ فراكسیۆنی سه‌درییه‌كان و پارتی و سیاده پێكهاتووه، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، رێژه‌ی یاسایی بۆ دانیشتنه‌كه كۆبكه‌نه‌وه.