نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنەوەی ئیسلامی.. عەلی باپیر بارەگا و ماڵی ئەندامانی بزووتنەوەی فرۆشتووە بە یەکێتیی

بزووتنەوەی ئیسلامی.. عەلی باپیر بارەگا و ماڵی ئەندامانی بزووتنەوەی فرۆشتووە بە یەکێتیی

کاروان خدر حسن

دوای ئەوەی ئاشكرا بوو، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی دادگەری، ساڵی 2003، بەبڕی 25 دەفتەر دۆلار، بێ تەقە خورماڵی چۆڵكرد، بەرپرسێكی تر دەڵێت، پارەیەكی خەیاڵی تری بەناوی تەعویزی بارەگا و ماڵی ئەندامانیان وەرگرتووە.

پێشتر بەرپرسانی بزووتنەوەی ئیسلامی رایان گەیاند، ماڵی ئەندامان و مەڵبەندی پێشووی بزووتنەوە و كۆمیتەی ئێستەی یەكێتی تێدایە خاوەنداری بۆ ئێمە دەگەڕێتەوە، عەلی باپیر فرۆشتوویانییەتی و یەك دیناری بۆ ماڵە بزووتنەوەكان و ئەندامانمان نەگەڕاندووەتەوە.

ئەحمەد قەدەفەری كارگێڕی پێشووی مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕاگەیاند، كۆمەڵی ئیسلامی ملیارێك و 300 ملیۆن دیناری لە یەكێتیی وەرگرتووە لە بری ماڵی ئەندامانیان و كۆمیتەی ئێستەی یەكێتیی كە ئەوكات مەڵبەندی كۆمەڵ بووە، ئەوان هاتن و وتیان زیانمان كردووە یەكێتیش بەپێ ڕێككەوتنێك لێ كڕینەوە.

لەوبارەوە ئەندامێكی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی نەی ویست ناوی بڵاو بكەینەوە ڕاگەیاند، كاتێك كۆمەڵی ئیسلامی خورماڵی بۆ یەكێتیی بەجێ هێشتووە، پاشان بارەگا و ماڵەكانی پێ فرۆشتوون بارەگای بزووتنەوەی ئیسلامی و ماڵی ئەندامانی ئێمەشی فرۆشتووە، بەڵام هیچ تەعویزێكی دارایی بۆ ماڵی ئەندامانی بزووتنەوە و بارەگای بزووتنەوە نەگەڕاندووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستە ئاشكرا بووە چۆن كۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیرەكەی ماڵی ئەندامان و بارەگای حزبەكەمانی فرۆشتووە بەبێ ئەوەی ئامادە بێت هیچ بڕە پارەیەكیش بگەڕێنێتەوە، هەروەها كۆمەڵ پاش ئەوەی بەهێز مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی داگیركرد لە شارەدێی خورماڵ لە بزووتنەوە، كاتێكیش ناوچەكەیان چۆڵكرد فرۆشتوویەتی بە یەكێتیی.

كۆمەڵی ئیسلامی بڕی یەك ملیار دیناری بەناوی خانووی ئەندامانیان وەرگرتووە، لەگەڵ 300 ملیۆن دینار لە بری مەڵبەندەكەی ئێستە كۆمیتەی ڕێكخستنی یەكێتییە لە خورماڵ بزووتنەوەی ئیسلامیش دەڵێ ئەو بارەگایە مافی ئێمەیە و عەلی باپیر و كۆمەڵ فرۆشتوویانە پارەكەیان خواردووە ماڵی ئەنامەكانیشمانیان فرۆشتووە.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *