دوای ئەوەی سانا یوسف ناسراو بە “سەنای مام یوسف”بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە شەهیدان و خەڵکی هەڵەبجە دەستگیکراو و لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەڵەبجە دەستبەسەر کرا ئەمڕۆ لە دەدگای هەڵەبجە دەدگای کرا و بە دەستگیرکراوی رەوانەی پۆلیسی سلێمانی کرا.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند” بەبڕیاری دوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تومەتباری بەند سانا یوسف بەپێی مادەی یاسای 2ی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی یەک بنکەی پولیسی سەرا کرا بە ڕاگیراوی بۆتەواو کردنی لێکۆڵینەوە لەبەرتایبەت مەندی شوێنی ڕوداوەکە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاو بووییەوە قوباد تاڵەبانی دەستەی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بەزووی کاربکەن بۆ ئازادکردنی سانا مام یوسف کچە مۆێلەکە.