سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی 28 – 29ـی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، “دڵخۆشم كه جارێكی دیكه سه‌ردانی ئیمارات ده‌كه‌م”.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “به په‌رۆشم بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه و لووتكه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهان”.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، “دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه له كۆڕبه‌ندی وه‌زه باس ده‌كه‌ین”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، “تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین”.