هیچ پەیوەندییەکی خۆشەویستی نایاب نییە، هەموان کێشە و گرفتیان هەیە، کە دەکرێت پێکەوە گفتوگۆی لەسەر بکەن و چارەسەری کێشەکان بکەن، بەڵام چەند جۆرە پەیوەندییەک هەیە کە پیویستە کۆتایی پێبهێنیت و واتای ئەوەی دێت کەسێکی گونجاو نییە بۆ ژیانت.
یەکەم: ئەو پەیوەندییەی خۆشەویستەکەت دان بە پەیوەندییەکەدا نانێت
هەندێک کەس زۆرینەی کاتەکان پێکەوە بەسەردەبات لەگەڵت، دەتبینێت و خۆشەویستی دەردەبڕێت بەڵام دان بە پەیوەندییەکەدا نانێت و دەڵێت تەنیا هاوڕێین.
دوەم: ئەو کەسەی کۆنترۆڵت دەکات
ئەو کەسانەی دەیانەوێت یەکتری کۆنترۆڵ بکەن و یەسەر یەکدیدا زاڵ بن هەرگیز پەیوەندییەکی دروستیان نییە، پێویستە هەموان هەست بە ئازادی بکەن و بۆشاییان هەبێت بۆ بڕیاردان.
سێیەم: پەیوەندییەک لەسەر درۆ بنیادنرابێت
متمانە ئەو شتەیە کە پەیوەندی سۆزداری بە بەهێزی دەهێڵێتەوە، ئەگەر هەست دەکەیت پەیوەندییەکەتان لەسەر درۆ بنیادنراوە باشترە کۆتایی پێبهێنیت.
چوارەم: ئەو کەسەی لۆمەت دەکات
کاتێک دو کەس پەیوەندییان هەیە پێویستە هەڵەکان بۆ یەکتر راست بکەنەوە و ئەمەش نیشانەی پەیوەندیەکی باشە، بەڵام ئەگەر لۆمەت دەکات و واتلێدەکات هەست بکەیت کەسێکی خراپیت، واتای ئەوەیە لە پەیوەندییەکی نادروستدایت.
پێنجەم: پەیوەندی درامی
ئەو پەیوەندییەی کە پرە لە نواندن و لەپێش چاوی کەسانی دیکە وادەریدەخەن پەیوەندیتان باشە بەڵام لەراستیدا هەمیشە شەڕتانە، واتای ئەوەیە پێویست نیە لەو پەیوەندیەدا بمێنیتەوە.
شەشەم: پەیوەندییەک کە رای تۆ گرنگ نەبێت تیایدا
کاتێک هەست دەکەیت رای تۆ وەرناگیرێت، یان بیرکردنەوە و بۆچونەکانت گرنگی نییە واتای ئەوەیە پەیوەندییەکی هەڵەت هەڵبژاردوە.
حەوتەم: ئەو پەیوەندیەی شاردراوەتەوە
ئەگەر خۆشەویستەکەت تۆی خۆشبوێت و شانازیت پێوە بکات پەیوەندیەکە لالەی کەسانی دیکە ناشارێتەوە، بۆیە ئەگەر پەیوەندیەکە بە نهێنی دەهێڵێتەوە واتە داهاتوتان رون نییە.
هەشتەم: کاتێک خۆشەویستەکەت تەنیا بیر لە پەیوەندیە کۆنەکەی دەکاتەوە
هەرگیز ئەو پەیوەندیە سەرناگرێت کە خۆشەویستەکەت هێشتا پەیوەندی رابردوی لەبیرنەکردوە و هەمیشە ئەوی لە خەیاڵدایە، تەنیا خەمباریت بۆ دەمێنێتەوە و پێویستە خۆتی لێ رزگار بکەیت.
لە خەندان لایف