خوێندكارێكی زانكۆ داهێنان له‌ماسكدا ده‌كات
ئه‌شلی لۆرانس خوێندكاری قۆناغی سێیه‌می زانكۆی ئیسترن كنتاكی له ویلایه‌تی كنتاكی دیزاینی ده‌مامكێكی تایبه‌تی بۆ خۆی دروستكردووه كه دیزاینه‌كه هێنده سه‌رنج راكێشه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوای بكه‌ن.له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه 90% خه‌ڵك پاره نادات به‌ده‌مامك، به‌ڵكو له‌ماڵه‌وه خۆیان دروستی ده‌كه‌ن و پێشیانوایه زۆر سه‌لامه‌ت تر و باشتره.
لۆرانس -21-ساڵ خوێندكاری فێربوونی زمانی جه‌سته‌یه بۆ كه‌سانی كه‌ڕو لالَ كه ئێستا له ئه‌مریكا گرنگییه‌كی راده‌به‌ده‌ری پێده‌درێت. به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی له روخسار و زمانی جه‌سته پێیوایه شاردنه‌وه‌ی ده‌م به‌شێكه له‌تێنه‌گه‌یشتن له ئینسانی به‌رامبه‌ر، بۆیه ئه‌بێت ده‌م ده‌ركه‌وێت و پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه نه‌شاردرێته‌وه كاتێك كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌بینیت.
ده‌شێت بیرۆكه‌كه‌ی لۆرانس چه‌ندین كارگه‌ی دروستكردنی ده‌مامك كه‌ڵكی لێوه‌رگرێت. هه‌روه‌ها لۆرانس ده‌ڵێت: ئێمه به زمانی جه‌سته و ده‌م گوزارشت بۆ كه‌سانی كه‌ڕ (ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێیان گرانه) ده‌كه‌ین ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌م داپۆشرێت چۆن ئه‌و كه‌سانه لێمان تێبگه‌ن.
له دیزاینی ده‌مامكه‌كه‌ی لۆرانس-دا ئاستی ده‌می ده‌مامكه‌كه به شه‌فافی هێڵراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك په‌یوه‌ندیان پێوه كردووم كه بۆیان دروست بكه‌م، بۆیه ئێستا له‌ماڵه‌وه ماكینه‌یه‌كی به‌رگدروم داناوه و سه‌رقاڵم به‌دروستكردنی ده‌مامكه‌وه.
ده‌مامكه خۆماڵییه‌كه‌ی لۆرانس هاوشێوه‌ی ده‌مامكی نه‌شته‌رگه‌رییه، ته‌نیا بۆ كه‌سی ئاسایی به‌كاردێت كه خۆی پێ بپارێزێت له‌و دڵۆپه گه‌ردانه‌ی كۆرنا ڤایرۆس كه بڵاوده‌بنه‌وه له‌رێگه‌ی كۆكه‌وه، چونكه ئه‌م جۆره ده‌مامكه زۆر جیاوازه له ده‌مامكی ئێن 95 كه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كاردێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تووشبوانی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌كه‌ن.
له ویلایه‌تی كنتاكی تا رۆژی 14ی ئازار 2000 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 113 كه‌سیش مردوون