
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆی دەرکردووە و داواش دەکات لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی پێکبهێنرێت.
ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ (روقیە عومەر سەعید) و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بانکەکە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە فەرمانەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت

چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە