نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری دارایی: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین لە کاتی وەرگرتنی مووچە بکرێت

وەزیری دارایی: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین لە کاتی وەرگرتنی مووچە بکرێت

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆی دەرکردووە و داواش دەکات لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی پێکبهێنرێت.

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ (روقیە عومەر سەعید) و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بانکەکە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە فەرمانەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *