نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / تەنھا بۆ پیاوان ئەم ماددەیە تووشی نەزۆکیتان دەکات

تەنھا بۆ پیاوان ئەم ماددەیە تووشی نەزۆکیتان دەکات

کەرەستەکانی جوانکاری و پاک کردنەوە لە ماددەی کیمیایی پێکھاتوون ھەندێک کات کاریگەریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە، وەکو لە لێکۆڵینەوەیەکی پۆڵەندی ھاتووە، بەکارھێنانی سابوون پیاوان تووشی نەزۆکی دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی “زە نیو پەیپەر”، لێکۆڵینەوەیەکی پۆڵەندی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ئەو ماددە کیمیایانەی لەناو سابوون و کرێمی بەر ڕۆژ ھەیە، کاریگەرییەکی نەرێنیان لەسەر ژمارەی تۆوەکانی پیاوان ھەیە.
ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە لە پەیمانگەی “نۆڤەر”ـی ھۆڵەندی ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات، لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر ٣١٥ نەخۆش ئەنجامدراوە کە کێشەی نەزۆکیان ھەیە، بۆ ئەمەیش پشکنینی میز و خوێن و لیکیان بۆ ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی زۆرتر بەر ماددەی “پارابین” دەکەون، ھۆڕمۆنی “تستۆسیرۆن” نزمە، کە دەبێتە ھۆی وشکبوونی ترشی تۆواو و کەمی ڕێژەی تۆو، بەمەیش پیاوان تووشی نەخۆشی نەزۆکی دەکات.
بە پێچەوانەوە ئەو پیاوانەی کە کەمتر بەر ئەم ماددەیە دەکەون، خەستی شلەی تۆواویان بەرزە و ڕێژەی تۆویان ئاساییە، ھەرچەندە دوورکەوتنەوە لەم ماددەیە شتێکی ئاسان نییە، بەڵام دەکرێت بە شێوەیەکی کەمتر بەکاریبھێنن، یانیش ئەو جۆرانە بەکاربھێنن کە ئەم ماددەیان تێدانییە.

بەپەلە

وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەردانی دیمەشق دەکەن

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت، دەگاتە دیمەشق، دواتر هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانالینا باربۆک، ده‌گاته‌ پایته‌ختى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *