ماڵپەڕی “الوطن” لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردوە گوێز یەکێکە لە خۆراکە زۆر باشەکان بۆ پێست و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی و ڤیتامینەکان کە کاریگەری گرنگیان دەبێت لەسەر جوانی و درەوشانەوەی پێست، دیارترین سوودەکانیشی ئەمانەن:
یەکەم:
کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر دواخستنی نیشەنەکانی پیری بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامین B.
دووەم:
پێست بەشێداری دەهێڵێتەوە و ڕێگرە لە وشکبوونەوەی بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕێژەی ئۆمێگا سێ.
سێیەم:
ڕێگرە لە کۆبوونەوەی چەوری و دروستبوونی زیپکە لەسەر روخسار بەهۆی ئەوەی دژی هەوکردنەکان دەوەستێتەوە.
چوارەم:
کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ڕەشی ژێرچاو بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین E.
پێنجەم:
پێست گەشاوە و درەوشاوەتر دەکات، بەهۆی دەوڵەمەندی بە بەکتریا سوودبەخشەکان.
شەشەم:
چەورییە سوودبەخشەکانی تێدایە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر باشکردنی پێستی سەری مرۆڤ