ماڵپەڕی “ئێسپرێس”ـی ئەمەریکی لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک رێگای ئاماژەپێداوە بۆ کردنەوەی گیرانی رێڕەوی لووت، کە ئەمانەن:
دەرمانەکانی چارەسەری گرتنی لووت:
لەوانەیە خوێنهێنەر و خوێنەبەرەکان تووشی هەوکردن بووبن و بەربەستییان بۆ رێڕەوی هەوا گرتبێت و هەناسەدانیان ئەستەم کردبێت، هەندێک دەرمانی چارەسەری ئەم حاڵەتەش بوونیان هەیە وەک (پەخاخی لووت، قەترە، حەب و گولاج، پاوەدرەکان کە لە ئاودا دەتوێنەوە.
هەوا شێدارکەورەوە ( بوخار):
ئەگەر لووت گیراوە ئەوا لەوانەیە هەوا شێدارکەرەوە چارەسەربێت، بە جۆرێک دەتوانێت هەوکردن و گیرانی ناو لووت بە تەواوی پاک بکاتەوە، باشترین رێگاش خۆشۆردنە بە حەمامێکی گەرم و هەناسەدانە بە شێوەیەکی ئاسایی.
شۆربا:
ئەمەش بەهەمان شێوە رێگەیەکی زۆر باشە بۆ کردنەوەی گیراوی لووت، بەتایبەت شۆربای مریشک.
خواردنەوە گەرمەکان وەک (چا و قاوە و هتد..) دەتوانن پشوو بە جەستە بدەن و چارەسەری ئەو دۆخەبکەن.
نەعنا:
پێکهاتەی سەرەکی لە نەعنادا میسانۆڵە، کە بە سروشتی خۆی زۆر سوودی هەیە بۆ کردنەوەی رێرەوی لووت.
شێوازی بەکارهێنانینەعنا لەوانەیە وەک ( هێنان بەسەر سنگدا، لەناو قەترەدا، خواردنی لەناو شۆربادا، یان وەک چا سوودی لێوەربگیرێت بۆ ئەو مەبەستە.)